وێنە.. لە سلێمانی ژمارەیەک گوللە هاوەن دۆزرایەوە

دەزگای مین ژمارەیەک گوللە هاوەن لە ناوچەیەکی پارێزگای سلێمانی دەدۆزێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی دەزگای مین، کە لە پەیجی فەرمیی دەزگاکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاو کراوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی سلێمانی داوای لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین - سلێمانی کردووە، پشکنین بۆ پرۆژەی ئاوی ریسایکلینی تانجەڕۆ (شیوی چاڵەڕەش) بکەن.

دوای پشکنینی کارمەندانی دەزگای مین، کە لە رۆژی  23.4.2017ـەوە دەستیان پێ کردووە، 140 گوللە هاوەنی 60 ملم‌ی، گوللە هاوەنێکی 80 ملم‌ی  و چوار فیوزی هاوەن دۆزراونەتەوە و پرۆسەی گەڕان و پشکنینیش بەردەوامە.



PM:02:00:25/04/2017