یەكێتی یاداشتێك ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی توركیا دەكات

ئەمرۆ بەهرۆز گەڵاڵی نوێنەری یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەیاداشتێكی فەرمیدا "ناڕەحەتی" خۆی سەبارەت بە بۆردومانی ناوچەی شەنگال گەیاندە وەزارەتی دەرەوەی توركیا.

پاش ئەوەی بەرەبەیانی ئەمرۆ فرۆكە جەنگییەكانی توركیا چەندین ناوچەی شەنگال‌و رۆژئاوای كوردستانیان بۆردومان كرد. بەهرۆز گەڵاڵی نوێنەری یەكێتی نیشتمانی كوردستان نامەیەكدا بۆ لێپرسراوی مەلەفی كوردستانی عێراقی لە وەزارەتی دەرەوەی توركیا دەنێرێت.
لەنامەكەدا هاتووە:

بەڕێز لێپرسراوی مەلەفی كوردستانی عێراق دوای سڵاو
شەوی رابردوو فرۆكە جەنگیەكانی توركیا هێرشیان كردوەتەسەر ناوچەكانی شەنگال‌و زنجیرە شاخی سنجار، لەئەنجامدا 5 پێشمەرگەی وەزارەتی پێشمەرگە شەهید بوون‌و 9 پێشمەرگەش برینداربوون.
ئێمە ناڕەحەتی خۆمان دەردەبڕین بەناوی یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و ئومێدەوارین هێرشی وا دووبارە نەبێتەوە‌و ناڕەحەتی ئێمەش بگەیەننە مەقاماتی سەروی خۆتان.

بەهرۆز گەڵاڵی
لێپرسراوی مەكتەبی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە توركیا
ئەنكەرە
25/4/2017



PM:03:06:25/04/2017