لێدوانی زیدان لە پێش یاری دیپۆرتیڤۆ لاکرۆنیا


لە لێدوانێکیدا راهێنەری یانەی ریال مەدرید زیدان باسی لە رووبەرووبونەوەی یاری رۆژی چوارشەممە کرد بەرامبەر بە یانەی دیپۆرتیڤۆ لاکرۆنیا لە خولی ئیسپانیا.

زیدان ئاشکرای کرد ڤاران گەڕاوەتەوە بۆ پێکهاتەی یانەکە و دڵتەنگیشی بە پێکانی گاریس بەیل دەربری کاتێک لە یاری کلاسیکۆ توشی هات.

زیدان رایگەیاند یاریزانەکانم زۆر بە باشی راهێنانیان کردووەو بە شێوەیەکی باشیش مەشق و راهێنانی کردووەو ئامادەن بۆ یاریەکەی لاکۆرنیا.

لە کۆتایدا رایگەیاند شەش یاریمان ماوە لەخولی ئیسپانیا دەبێت ئاگادار بین و ‌هیچ یاریەک لە دەست نەدەین و هەموو خاڵەکان بەدەست بێنین.



PM:09:24:25/04/2017