هاوڕێیەكی تێكۆشانی ئۆجەلان شەهید بوو

لە ئەنجامی بۆرومانی دوێنێی بنكەكانی یەپەگە لەلایەن فرۆكە جەنگییەكانی توركیا، هاوڕێیەكی تێكۆشانی عەبدوڵا ئۆجەلان لەگەڵ كوڕەكەی شەهید بوون.

بەدران جودی، فەرمانداری هەپەكە كە ماوەی 30 ساڵ خەبات‌و تێكۆشانی كردوە‌و هاوڕێی تێكۆشانی عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆكی بەندكراوی پەكەكە بووە، لە هێرشی فرۆكەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای  كوردستان شەهید بوو.

هەر لەو هێرشەدا كوره‌كه‌ی بەدران جودی به‌ناوی مه‌حه‌مه‌د تانیك، و ٣ هاولاتی دانشتووی كامپی شه‌هید رۆسته‌م جوودی له‌ مه‌خموور بەناوەكانی ''موراد ئاتاك، عوسمان ئارزوو و عه‌بدولكه‌ریم ئیزه‌ر'' شه‌هیدبوون.



AM:10:36:26/04/2017