پارتی رای خۆی لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان ئاراستەی یەکێتی کردووە
سپی ناوەرۆکەکەی بلآودەکاتەوە

پارتی دیموکراتی کوردستان رای خۆی لەسەر بکاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکات و دەیەوێت گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی بخاتە دەرەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پارتی یەوە بە سپی راگەیاند" رای کارکردنەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان رادەستی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کراوەو، پارتی دەیەوێت پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لە گۆڕان بسەنرێتەوەو ئەوان و کۆمەڵی ئیسلامی لە پۆستەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان بێ بەشبکرێن".

هەرچەندە پارتی دیموکراتی کوردستان ماوەیەک دوای پەکخستنی پەرلەمان بە تەنها داوای لابردنی د. یوسف محەمەدی لەسەرۆکی پەرلەمان دەکردو ئامادەبوو پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بداتەوە بە گۆڕان، بەلآم لەم هەفتەیەدا پارتی خۆی یەکلایی کردۆتەووەو ئامادە نییە، پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و هیچ پۆستیکی تر بداتە گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی. ( وەک سەرچاوەکەی سپی ئاشکرای دەکات ).

بەپێی زانیارییەکانی سپی، پارتی پێشنیاری کردووە بۆ یەکێتی کە خۆیان و یەکێتی و یەکگرتوو سەرۆکایەتی پەرلەمان کارا بکەن و پۆستەکانی نێوی بەسەرخۆیاندا دابەشبکەن. ( ئەم رایەش دوێنی لە میانەی هەواڵەکانی کوردستان ٢٤ کارا کردووە ).

تا ئێستا لەسەر ئەم پێشنیارە نوێیەی پارتی، یەکێتی نیشتمانی کوردستان رای خۆی یەکلایی نەکردۆتەوە، هەرچی گۆڕان و کۆمەڵە دژی ئەوم رایەی پارتین، یەکگرتووش لەگەڵ کاراکردنەوەی پەرلەماندایە، بەلآم رای راشکاوی خۆی لەو بارەیەوە رانەگەیاندووە.
 



PM:01:41:27/04/2017