دوای
کۆبوونەوە دوو ڕۆژییەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڕیارە سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی
یەکێتی کۆببێتەوە.
قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە
ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاندووە: لە کۆبوونەوەکەدا نەخشە رێگای حزبەکەیان و ئەنجامی
کۆبونەوەکانیان لەگەڵ پارتی و گۆڕان تاوتوێ دەکەن.
سەبارەت بە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە ناوبراو ڕایگەیاندووە هەموو
پرسە سیاسییەکانی هەرێم و قەیرانی دارایی تاوتوێ دەکرێن و، جەختیشدەکەنەوە لەسەر
ئەنجامدانی سەرجەم دانیشتنەکانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتى لەکاتی خۆیدا.
ئەوەش دوای ئەوە دێت لە دوو رۆژی ڕابردوودا مەکتەبی سیاسی
یەکێتی کۆبووەوە، بەڵام دواتر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا نەکرا.