هێزەکانی پۆلیس لە مزگەوتی نور نزیک دەبنەوە

سەرکردەی هێزەکانی پۆلیسی ئیتیحادی ڕائید جەودەت ڕایگەیاند هێزەکانیان نزیک بوونەتەوە لە شاری موسڵی کۆن و ٣٠٠ مەریان ماوە بۆ مزگەوتی نوور.

هەروەها ئاشکراشیکرد دەیان چەکداری داعش لە ڕووبەڕووبونەوەکاندا کوژراون و لە نێوانیاندا سەرکردەیەکی داعش هەیە بە ناوی ئەبو فەیسەڵ جبوری.

ڕوونیشیکردەوە لە ئێستادا هێزەکانیان سەرقاڵی پوچەڵکردنەوەی بۆمبە چێنراوەکانن لە ناوچەی باب جدید.

هاوکات میدیاکان بڵاویانکردەوە کە حەشدی شەعبی توانیویەتی قەزای حصر لە ڕۆژئاوای موسڵ کۆنتڕۆڵبکەن.



PM:11:14:28/04/2017