یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل YPG كه باڵی سه‌ربازیی پارتی یەکێتی دیموکراتی PYD یە ڕایگەیاند هیچ هێرشێكی توركیا بێ
وه‌ڵام نامێنێته‌وه.
یەپەگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند "هیچ
هێرشێکی سوپای توركیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بێ وه‌ڵام نامێنێته‌وه."
هەروەها ڕاشیگەیاند "دوای
هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر شنگال و قەرەچووغ لە
دێرک، 12 سه‌ربازی تورکیایان كوشتوون، سێ تانك و دوو زرێپۆش، ئۆتۆمبێلێكی رادار،
جبه‌خانه‌یه‌ك و دوو سەنگەری سوپای توركیایان تێكشكاندوون".
لە ڕاگەیەندراوەکەی یەپەگەدا
هاتووە سوپای توركیا به‌نیازی ئه‌نجامدانی
ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازییه و هێزێكی زۆری له سنووره‌كان كۆكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام
یه‌په‌گه هه‌ر له سنووری جیندیرێس -ی سه‌ر به كانتۆنی عه‌فرین تا ده‌گاته
دربێسی سه‌ر به كانتۆنی جزیره، وه‌ڵامی تووندی هێرشه‌كانیان داوه‌ته‌وه".