فەرماندەیەکی پێشمەرگە شەهید بوو

سپی - سلێمانی

پێشمەرگەیەک لە کاتی دروستکردنی چەکدا، چەکەکەی پێدا دەتەقێتەوە و بەهۆیەوە شەهید بووە.

جێگری فەرماندەی دهۆك ڕایگەیاندووە "پێشمەرگەیەكی داهێنەر لە بواری دروستكردنی چەك و تەقەمەنی بۆ شەڕی چەكدارانی داعش بە پلەی رائید لە دهۆك شەهید بوو".


عەمید بۆسەلی جێگری فەرماندەی دهۆك بەماڵپەڕی دواڕۆژی ڕاگەیاندووە "رائید مستەفا عەلی سادق سندی، كە پێشمەرگەیەكی داهێنەر بووە لە دروستكردنی ئامێر و چەكی پێشكەوتوو بۆ رووبەروبوونەوەی چەكدارانی داعش، بەداخەوە شەهید بوو".

ڕوونیشیکردووەتەوە لە كۆتا كارییدا قەناسێكی ئۆتۆماتیك و جێگیری دروست كردبوو، لەو كاتەی ویستویەتی تاقیبكاتەوە، قەناسەكەی دەتەقێتەوە و یەكسەر گیان لەدەست دەدات و شەهید دەبێت.



PM:06:40:29/04/2017