بەفەرمی حکومەتی هەرێم رۆژێکی کرد بە پشوو

وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند رۆژی ١ ی ئایار کە دوو شەممە دەکات دەکرێتە پشوو لە سەرجەم فەرمانگە حکومییەکاندا.

راگەیەندراوی وتەبێژی حکومەتی هەرێم

بە بۆنەی جەژنی كرێكارانی جیهان ، پیرۆزباییەكی گەرم لە كرێكارانی كوردستان و جیهان دەكەین و هیوای ئەوپەڕی سەركەوتن و بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانیان بۆ چینی كرێكار لە هەرێمی كوردستان دەخوازین.

بە هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان و كارمەند و فەرمانبەرانی حكومەت رادەگەیەنین ، رۆژی دووشەمە 2017/5/1 لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەت دا دەبێتە پشووی فەرمی .

سەفین موحسین دزەیی
وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان
2017/4/29



AM:11:06:30/04/2017