گەنجێك خۆی بۆ سەرۆكی هەرێم كاندید كرد

ئەحمەد كەریم، كارەكتەری ناسراوی ناو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم كاندید دەكات و كابینەی حكومەتیش ڕادەگەیەنێت.
ئەحمەد كەریم، كارەكتەری ناسراوی ناو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان نوێترین ڤیدیۆی لە ئینستاگرام بڵاوكردەوە و ئاشكرایدەكات كە خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم كاندید دەكات.
لە بەشێكی ڤیدیۆكەدا ئەحمەد كەریم باس لەوە دەكات كە ئەگەر بیكەنە سەرۆكی هەرێم پەشیمان نابنە و چەند پلانێكی ئاشكرا دەكات و دەڵێت "ئەو كوڕانەی ژنیان نیە ژنیان بۆ دەهێنم، ئەو كچانەی شویان نەكردووە بەشویان دەدەم، ئەو پیاوانەی دوو ژنیان هەیە ژنێكیان لێدەسەنمەوە".
كابینە وزاریەكەی حكومەتەكەشی ڕادەگەیەنێت كە گرنگترین وەزارەتەكانی بریتین لە وەزارەتی خۆشەویستی و وەزارەتی ماچ و وەزیری ڕۆمانسیەت.
ئەوەش ئاشكرا دەكات كە هونەرمەند واحید دەكاتە سەرۆكی حكومەت و پاشان ناوی چەند هونەرمەند و كارەكتەرێكی ناو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی بردوە كە بە وتەی خۆی دەیانكاتە وەزیر.
ئەحمەد گەنجێكی كوردی دانیشتووی ئەوروپایە،وەك لە  لەپەیجەكەی‌ خۆیشی‌ ئاماژەی‌ بۆ كردووە كە دانیشتوو  هلنسكی‌ وڵاتی‌ فللەندایە، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بە ڤیدیۆ و پۆستەكانی خەڵكی بەخۆیەوە سەرقاڵكردووە، لە ڤیدیۆكاندا لاسایی هەڵسوكەوتی كچان دەكاتەوە و بەشێوەیەكی سەرنجڕاكێش دەردەكەوێت.
ئەحمەد یەكێك لە گرتە ڤیدیۆیەكانی پێشویدا دەڵێت " چومەتە لای پزیشك و وتویەتی كە توشی نەخۆشی جوانی بووم و نەخۆشیەكەم زۆر جیاوازە و بەهۆیەوە گریاوم و یەكەم كەسم توشی ئەم نەخۆشییە بووم ".

 

. بەپەلە احمد كەریم خۆی كاندید كرد بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان ژمارەكەی 0 ە

A post shared by Kurdish Singers Magazine (@kurdish_singers) on



PM:03:32:30/04/2017