سێ کەناڵی ئاسمانی کوردی بە ناوبانگ دادەخرێن

سپی - هەولێر

ماڵپەڕی هاوار بڵاویکردەوە
كۆمپانیای یوتێلساتی فەڕەنسی بڕیاریداوە سێ كەناڵی تەلەفزیۆنی كوردی دابخات كە لەرێگەی ئەو كۆمپانیایەوە پەخشەكانیان دەكەن و پێشتریش پەخشی دوو کەناڵی دیکەی کوردی ڕاگرت.

ئەمڕۆ ماڵپەڕی هاوار بڵاویکردەوە "كۆمپانیای یوتێلساتی فەڕەنسی بڕیاریداوە سێ كەناڵی تەلەفزیۆنی كوردی دابخەن كە لەرێگەی ئەو كۆمپانیایەوە پەخشەكانیان دەكەن".

كۆمپانیای یوتێلسات لە ساڵی ڕابردوودا پەخشی هەریەك لە كەناڵەكانی (مەد نوچە تی ڤی) و (نەورۆز تی ڤی) راگرت .

ئەمەش پاش ڕۆژێک دێت لە بۆردومانی تورکیا بۆسەر ڕادیۆی جەرا لە شەنگال و دەنگی ڕۆژئاوا لە کانتۆنی جزیرە و دەنگی عفرین ئێف ئێن ئێم لە کانتۆنی عفرین.

یوتلسات کۆمپانیایەکی فەرەنسییەو و خاوەنی مانگی دەسکردە کە ڕوماڵی تەواوی کیشوەری ئەورپا دەکات و هەروەها لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و بەشێکی گەورە لە ئاسیا و یەکێکە لە سێ گەورەترین فرۆشیاری فریکوێنسی کەناڵە ئاسمانییەکان.



AM:11:48:01/05/2017