ئاڵا تاڵەبانی داوای یەکگرتنی فراکسیۆنەکانی یەکێتی و گۆڕان دەکات
‌هێرۆ ئیبراهیم لە دژی دەوەستێتەوە

ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی حزبەکەیدا داوای جێبەجێکردنی خاڵێکی ڕێککەوتنی نێوان حزبەکەی و یەکێتی دەکات کە یەکگرتنەوەی هەردوو فراکسیۆنە، بەلآم هێرۆ ئیراهیم بەتوندی رەتیدەکاتەوە.

سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سپی میدیای ڕاگەیاند لە کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەی سەرکردایەتی یەکێتی، ئاڵا تاڵەبانی داوای کردووە چیتر یەکگرتنی فراکسیۆنەکانی یەکێتی و گۆڕان لە هەرێمی کوردستان و عێراق دوانەخرێت وبچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەلآم هیڕۆ ئیبراهیم بەتوندی رەتیکردۆتەوە.

سەرچاوەکەی سپی باسی لەوە کرد کە هێرۆ ئیبراهیم لە نێو ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا پێشتر وا ناسرابوو کە زۆر لایەنداری جێبەجێکردنی رێککەوتنی ١٧ ی ئایاری ٢٠١٦ نێوان یەکێتی و گۆڕانە، بەلآم پێدەچێت رای گۆڕابێت و ئێستا ‌زۆر بەتەنگ جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنەوە نەیەت.


ئەمەش لە کاتێکدا دێت بەردەوام بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕان ڕەخنە لە یەکێتی دەگرن لەسەر ئەوەی تا ئێستا هەنگاوی کردەیی نەنراوە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە.

رۆژی شەممەی رابردوو ٢٩ ی نیسان لە سلێمانی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی سازکراو کۆبوونەوەکە لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان و پرسی رێفراندۆم چەند بڕیارێکی دەرکرد.



PM:12:23:01/05/2017