عیماد ئەحمەد پێشنیار دەکرێت بۆ بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی

لە دوا کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی کە شەممە ٢٩ نیسان لە سلێمانی سازکرا، عیماد ئەحمەد رادەسپێردرێت بۆ بۆ بەرپرسی راگەیاندنی ناوەندی یەکێتی.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ سپی ئاشکرا کرد کە لەکۆبووبەوەی سەرکردایەتی یەکێتیدا عیماد ئەحمەد پێشنیار کراوە بۆ پۆستی بەرپرسی راگەیاندنی، یەکێتی، بەلآم ناوبراو مەرجی هەبووە".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد عیماد ئەحمەد لەو کۆبوونەوەیەدا مەرجی ئەوەی داناوە کە هەموو میدیاکانی یەکێتی یەکبخرێن و لەژێر چەتری مەکتەبی ناوەندی راگەیاندنی یەکێتیدا رێکبخرێنەوە، ئەو کاتە ئەو ئامادەیە بەرپرسیارێتی ئەو کارە وەرگرێت.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، هێرۆ ئیبراهیم لەو کۆبوونەوەیەدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە ئەو ئامادە نییە کوردسات بخاتە ژێر چەتری راگەیاندنی ناوەندی یەکێتییەوە.

سەرچاوەکە باسی لەوە کرد کە پرسەکە وەک خۆی ماوەتەوەو عیماد ئەحمەدیش ئامادە نەبووە پۆستەکە وەرگرێت.




PM:09:54:01/05/2017