کچێکی هونەرمەندی ناسراو کیژان ئیبراهیم خەیات ئۆتۆمبیل لێیدەدات. و ئێستا باری تەندروستی جێگیرە.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئەو هونەرمەندە وێنەیەک بڵاوکردۆتەوە کە کچەکەی لەجێگادا کەوتووەو لە نەخۆشخانەیە.
لە پۆستێکدا لەسەر وێنەکە، کیژان دەنووسێت " هەمیشە لە خوام داوایە هەموو ئازارو دەردو بەڵا هەیە نەیدەی بە جەرگەكانم هەمووی بۆ من بێت، بەرگە ی هەموو ئازارێك ئەگرم تەنها بەرگەی ئازاری مناڵەكانم ناگرم".
بارودۆخی مناڵکە بەرەوباشتر رۆشتووە کاتێک نووسیوویەتی " سوپاس بۆ خوا كە زینەم سەلامەتە دوای ئەوەی سەیارە لێی دا ، سوپاسی هە موو كەس و خزم و هاوڕێیانم ئەكەم كە زۆر دڵسۆزانە هاو خەمم بوون".
کیژان ئیبراھیم خەیات، کچی ئیبراهیم خەیاتی گۆرانی بێژە و دوو برای وەک گۆرانیبێژ و پێشکەشکار کاردەکەن و ژیانی خوشکیشی لە بواری نواندندا کار دەکات و ماوەی هەشت ساڵە هاوسەرگیری کردووە هاوسەری هونەرمەندی زیرەک میرەی پەیکەرتاشەو خاوەنی دوو مناڵن.