تەقە لە بەرپرسێکی کورد کرا و کوژرا

سپی - کەرکوک

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ جێگرى بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى غازى باکور و پاسەوانەکەى لە کەرکوک کوژران.


بە گوێرەی زانیارییەکان ئەمڕۆ لەنزیک بازگەی حوزەیران هەریەکە لە محەمەد یونس جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای غازی باکور و شاهۆ عەبدولسەلامی پاسەوانی بە دەستڕێژی گوللـە لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری بێ ئێم دەبلیوەوە کوژران.

محەمەد خورشید، بەرپرسی لقی کەرکووکی پارتی دیموکراتیی کوردستان، بە لە بارەی کوژرانی ئەو بەرپرسەوە کە کادیری پارتییە ڕایگەیاندووە "کاتژمێر 8ی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 2/5/2017، محەمەد یونس، جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای غازی باکوور، لە کاتی چوونی بۆ شوێنی کارەکەی و دوای دەرچوونی لە بازگەیەکی هێزە ئەمنییەکان، تەقەی لێکراوە و لەگەڵ یەکێک لە پاسەوانەکانی کە ناوی (شاهۆ)یە، تیرۆر کراون".

محمەد خورشید ڕاشیگەیاندووە ”محەمەد یونس، کوردە و کادیرێکی پێشکەوتووی پارتی دیموکراتیی کوردستانە، هیچ کێشەیەکی نەبووە و هۆکاری تیرۆرکردنەکەی نادیارە".



AM:10:32:02/05/2017