مووچە بە سیستەمی نوێ دابەشدەکرێت

سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆژیا و زانیاری لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم وادەی دابەشکردنی مووچە لەسەر بنەمای بایۆمەتری ئاشکرا دەکرێت و حكومەت ئەوەیە لە 1ی 8ی 2017ەوە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان لەسەر بنەمای تۆماری بایۆمەتری بێت.

ھیوا فەرزندە ئەفەندی، سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆژیا و زانیاری لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە هەفتەنامەی (باس)ی ڕاگەیاندووە، لە مانگی 8دا لیستی مووچە لە لایەن ئێمەوە بۆ وەزارەتی دارایی ئامادە دەكرێت و وەزارەتی داراییش پشتڕاشتی دەكاتەوە و لیستەكە دەنێرێت بۆ یەكە ژمێریارییەكان، ئیتر ئەو یەكە ژمێریارییانە بۆیان نییە دەستكاری لیستەكە بكەن، بەڵكو تەنیا دەبێت مووچەی ئەو كەسانە بدەن، كە بۆیان دەنێردرێت.

ئەو بەرپرسە لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت "لیستەكە ئێمە ئامادەی دەكەین و بەراوردیان دەكەین بە لیستە كۆنەكان، ئەو ناوانەی كێشەیان تێدا ھەبێت مووچەكانیان ڕادەگیرێت".

سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆژیا و زانیاری ئاشكرای كرد، لە ھەر 100 ھەزار ناوی تۆماركراو لە بایۆمەتریدا 10 ھەزار كەس ناوی دووبارە بووەتەوە، وتیشی، "ھەوڵ دەدرێت تا پێش مانگی 8 كێشەی ئەو ناوە دووبارانە چارەسەر بكرێت".





PM:07:35:02/05/2017