بە ڤیدیۆ..ستێرک تیڤی پێش داخرانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

ستێرک تیڤی کەناڵی ئاسمانی کوردی لە ئەوروپا پێش داخستنی پەیامێک بڵاودەکاتەوە.
ستێرک تیڤی لەو پەیامەدا پیلانی کۆمپانیایەکی فەرنسی بەناوی یۆکڵ ستارت، لەگەڵ حکومەتی ئاکەپە ئاشكرا دەکات  کە هەوڵی داخستنی کەناڵەکەیان دەدەن.

رۆژنامەنووسانی ئەو کەناڵە باسە لەوە دەکەن کە ئەو کۆمپانیایە بەفیتی حکومەتی تورکیا لەهەوڵی داخستنی ستێرک تیڤی و نیوز چەناڵ و روناهیشدایە کە هەرسێکیان کەناڵی کوردی پارچەکانی رۆژئاواو باکورن.

 ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ساڵی پاریش نەورۆز تیڤی و مەد نووچەیان داخستووە.

ستێرک تیڤی داوا لە رۆژنامەنووسانی بێ سنور و گشتە لایەنە ئازادی خوازەکان دەکات کە پاڵپشتیان بکەن تا کەناڵەکەنیان دانەخرێن. 





AM:01:14:03/05/2017