هەولێر.. لەدوو هەفتەدا 123 ژن بەتۆمەتی لەشفرۆشی دەستگیركراون

لەبەشێك لە سەنتەرەكانی مەساج‌و كافتریاكان لەشارەكانی هەرێم، كاری لەشفرۆشی دەكرێت‌و "پێش ئەوە كاری شێلانت بۆ بكەن، بە بڕیك پارە سێكست لەگەڵدا دەكەن".

لەمبارەیەوە هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلسی هەولێر دەڵێت "بەدڵنیاییەوە كاری سێكسی لەسەنتەرەكانی مەساج‌و چەند شوێنێكی بەناو كافتریا ئەنجام دەدرێت. بەڵگەشمان ئەوەیە كە لەماوەی 15 رۆژدا لەشاری هەولێر 123 ژن دەستگیركراون، جگە لەو كارەی بۆیان دیاری كراوە، كاری تریان كردوە".

گەنجێكی تەمەن 28 ساڵ دەڵێت كە ئەو چەند جار چووەتە سەنتەری مەساج‌و هەندێك  لەو ژنانەی لەوێن پێش ئەوەی كاری شێلانت بۆ بكەن، خۆیان دەڵێن بە بڕێك پارە لەگەڵتدا سێكس دەكەن.

بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی "ئاژانس" بەشێك لەو شوێنی مەساج‌و كافتریایانە مەترسی تەندروستیی هەلە‌و بەپێی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستی لەساڵی 2016دا 24 حاڵەتی ئایدز لەهەرێمی كوردستان تۆمار كراوە.



PM:01:56:03/05/2017