بەوێنە.. کرێکارێکی کورد لە ١ ی ئایاردا لەم شارەی کوردستان خۆی کوشت

لەرۆژی ١ ی ئایاردا كرێكارێكی رۆژهەڵاتی كوردستان لەشاری خوڕەمشار بەهۆی هەژاریەوە خۆی خنکاند و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا .

میدیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بڵاویان كردۆتەوە رۆژی دووشەممە 1/5/2017 كە رۆژی جیهانی كرێكاران بوو ، بەڵام کرێکارێکی خوڕەمشاری بە هۆی هەژاری لە رادەبەدەر و ناڕەزایەتی لە دۆخی ئێستا دەستی دایە خۆکوژی و لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە خۆی هەڵواسی و بەم شێوەیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

رێژەی هەڵاوسانی ئابوری لە ئێران ٤٠% دایەو رێژەی بێکاریش کە ساڵ بەساڵ لە بەرزبوونەوەدایە لەساڵی ٢٠١٦ دا رێژەی لە ١٢،٧% یە.



PM:11:10:03/05/2017