سەعدی پیرە: یه‌كێتی پابه‌نده به‌ڕێككه‌وتنامه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی یەكێتی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره دەڵێت حیزبەكەی پابەندە بە و رێكەوتننامەیەیە لەگەڵ گۆڕان ئیمزای كردوە.
لەمیانەی نۆیەمین كۆنگرەی حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان كە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت، ئەمرۆ سەعدی ئەحمەد پیرە لە پەیامێكدا وتی: یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له گفتوگۆ (له‌پێناو ریفراندۆم وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی، كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ بنه‌ما یاساییه‌كان، یه‌كڕیزی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بۆ كۆده‌نگی نیشتیمانیی) چاوه‌ڕوانین هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان هه‌نگاوی عه‌مه‌لی و دروست له‌پێناو یه‌كڕیزیی نه‌ته‌وه‌یی بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌و كاری هاوبه‌شی نیشتیمانی بنێن، هه‌روه‌ها كێشه لاوه‌كی و بچوكه‌كانی رابردوو وه‌لا بنێن و بیكه‌نه قوربانیی ئارمانجه مه‌زنه‌كانی داهاتوو.
وتیشی: له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرجار ناهه‌قی به‌رامبه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی نێوان یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كرێ ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕی له ده‌قی رێككه‌وتننامه‌كه‌دا نییه، به‌ڵكو له‌شێوازی جێبه‌جێكردن و شۆڕكردنه‌وه‌ی خواره‌وه‌دایه، ته‌نها ئه‌وانه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌یان ئیمزاكردووه ده‌توانن بڵێن هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، بۆ ئێمه‌ی له‌یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان كۆنگره ده‌توانَت ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.
پیرە لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەم خاڵانەی خوارەوە كرد:
- یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان پابه‌نده به‌ڕێككه‌وتنامه‌كه‌ی 17ی ئایاری 2016 له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ین له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌تی خۆجێی و سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌واوی تواناكانمانه‌وه به‌پێی ناوه‌رۆكی رێككه‌وتنه‌كه هه‌نگاو بنێین.
هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌بێ له‌خزمه‌ت چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵی كورده‌واریی بێت، كێشه‌ی دارایی و ئابوریی، خزمه‌تگوزاریی له‌چوارچێوه‌ی قوڵكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری دیموكراتی و رێزگرتن له‌به‌هاكانی ئینسان و مافه‌كانی مرۆڤ.
- په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ، هه‌رچه‌نده به‌زۆر به‌به‌رزی و نزمیدا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌ی دواییدا سێ پرۆژه‌ی جیاجیا له‌لایه‌ن له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیی نیشتیمانیی (لایه‌نه سیاسییه شیعه‌كان) و هه‌روه‌ها دووه‌میان له‌لایه‌ن ره‌وتی سه‌در، سێیه‌میشیان له‌لایه‌ن سوننه‌كان پێشكه‌شكراوه، هه‌رسێكیان به‌مه‌به‌ستی چاكسازیی هاوسه‌نگیی، ته‌وافوق، ئاشته‌وایی نیشتیمانییه.
- ئێمه وه‌ك یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌روبه‌ندی ووڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژانه‌ین، به‌ڵام به‌كورتی ده‌ڵێین: ئه‌گه‌ر ده‌ستوری عیراق به‌ته‌واوی جێبه‌جێكرابایه پێویستی به‌و هه‌موو پرۆژه‌یه نه‌ده‌كرد، به‌تایبه‌ت جێه‌جێكردنی مادده‌ی 140. ده‌ستوری عیراق ئه‌و پرۆژه‌یه‌یه هه‌موومان له‌سه‌ری كۆك بوین و ده‌نگمان بۆ داوه، به‌یه‌كه‌وه ژیان رێكده‌خات له‌عیراق،
- سه‌باره‌ت به‌شه‌ڕی له‌ناوبردنی تیرۆرستانی داعش، ئێمه به‌ره‌و كۆتایی هه‌ڵمه‌تی راماڵین و له‌ناوبردنی ئه‌و گروپه تیرۆرییه ده‌چین، پێویسته لێره‌وه جارێكی دیكه سڵاو بۆ شه‌هیدانی پاراستنی كوردستان له‌تیرۆرستان و هه‌موو شه‌هیدانی رێگای رزگاریی كوردستان بنێرین و ده‌ستخۆشی له‌هێزی پێشمه‌رگه بكه‌ین له‌سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگریی، سوپاسی هێزه عیراقییه‌كانیش بكه‌ین له‌شه‌ڕی تیرۆر‌و له‌ناوبردنی داعش.
لێره‌وه ده‌رفه‌ته بڵێین ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی ئێستا به‌سه‌ر تیرۆر، سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازییه، پێشتر و له‌ڕابردوو سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر قاعیده‌و تاڵیبان و ئه‌نسارولئیسلام و جوندلئیسلام بووه، به‌ڵام دواتر به‌فۆرم و ناوی دیكه‌وه سه‌ریانهه‌ڵداوه‌ته‌وه، بۆیه هه‌نگاوی گرنگتر دوای داعش هاوكاریی هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌پشتیوانیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ووشككردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی و فكریی ئه‌و گروپانه ده‌ستپێبكات، واته پێویسته ئه‌و شه‌ڕه له‌ناو كۆمه‌ڵگاو له‌مزگه‌وت و له‌خوێندنگاو زانكۆ‌و هه‌موو شوێنێك و سه‌رتاسه‌ری دونیا ده‌ستپێبكات.
هه‌نگاوی دووه‌م دانانی ستراتیژییه‌تێكی نوێیه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه ئه‌ویش برتییه له به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌بابه‌تی مارشاڵ پلان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نوێكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوریی له‌ناوچه وێرانبوه‌كان ئه‌گینا جارێكی دیكه، تیرۆرستان سود له‌برسێتی و بێكاریی وه‌رده‌گرن.
PM:04:51:04/05/2017