پارەی بەڵێندەرانی سلێمانی کە دواکەتووە بەهۆی ئامادە نەکردنی لیستەکانەوە، لە رۆژانی داهاتوودا دابەشدەکرێت.
میران كامیل، وته‌بێژی لقی سلێمانی یه‌كێتی به‌ڵێنده‌ران لە ڵیدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای دەکات" له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، بڕی چوار ملیار‌و 800 ملیۆن دینار بۆ سلێمانی دیاریكراوه‌و پاره‌كه گه‌یشتووه‌ته پارێزگاكه‌و هه‌ر بهڵێندهرێكیش له كۆی 100 ملیۆن دینار، ملیۆنێك و 500 هه‌زار دیناری به‌رده‌كه‌وێت".
ئەو بەرپرسەی بەڵێندەران کە بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندووە، دەشڵێت " هۆكاری دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی پاره‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئاماده‌نه‌بوونی لیستی ناوه‌كان".
حكومه‌تی هه‌رێم بڕی 12 ملیۆن دۆلاری له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان، به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی به‌سه‌ر به‌ڵێنده‌رانی هه‌رسێ پارێزگای هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك ته‌رخانكرد.