وادەی دابەشكردنی موچە بەسیستمە نوێكە ئاشكرا كرا

پاش كۆتایی هاتنی تۆماركردنی سیستمی بایۆمەتری بۆ فەرمانبەرانی حكومەت، پێدەچێت بەم نزیكانە موچە بە سیستمی بایۆمەتری دابەش بكرێت.

بەپێی هەواڵێكی "خەڵك" لەگەڵ دەستپێكردنی مووچەی مانگی نیسان، كە لە مانگی داهاتووەوە دەست پێدەكات، وەزارەتێك دیاری دەكرێت و بەپێی سیستمی بایۆمەتری مووچەی بەسەردا دابەش دەكرێت، ئەوەش وەك ئەزمونێك بۆ ئەو سیستمە.

تا ئێستا زیاتر لە 1 ملیۆن و 155 هەزار مووچەخۆر خۆیان لە سیستمی بایۆمەتری تۆماركردووە و هێزە سەربازیەكانیش لە %80 تۆماكراون و پرۆسەكەش تا یەكی حوزەیران بەردەوام دەبێت.



AM:09:49:06/05/2017