دەرماڵەیەک بەبڕی ٣٠٠ ھەزار بە ژمارەیەك فەرمانبەر دەدرێت

 بە وتەی سەرپەرشتیاری تۆماری بایۆمەتری موچەی فەرمانبەران لەپارێزگای سلێمانی ئەو فەرمانبەرانەی لەماوەی ڕابردودا ئەرکی تۆمارکردنی موچەخۆرانیان لەئەستۆدابوە بڕە پارەیەکیان وەک دەرماڵەی ھاندان بۆ خەرجکراوە، بەڵام ئەگەر پرۆسەکە کۆتابێت ئەو دەرماڵەیان بۆ خەرجناکرێت.

نەورۆز مستەفا سەرپەرشتیاری تۆماری بایۆمەتری موچەی فەرمانبەران لەپارێزگای سلێمانی لەلێدوانێکدا بۆ تۆڕیی سلێمانی ڕایگەیاند، "ئەو فەرمانبەرانەی لەماوەی ڕابردودا ئەرکی تۆمارکردنی موچەخۆرانیان لەسیستمی بایۆمەتری موچە لەئەستۆدابوە، فەرمانبەرانی بانکەکان بون و بەشێکیان فەرمانبەرانی دیوانی پارێزگابون".

وتیشی:"بەردەوام ئەو فەرمانبەرانە ئەرکی قورسیان لەئەستۆدابوەو ڕۆژانی پشوو و ڕۆژانی شەممەی زۆربەی ھەفتەکان کە جگەلەوەی زۆر ڕۆژیش تا کاتژمێر شەشی ئێوارە ماونەتەوەو کاریانکردوە".

ئاشکراشیکرد، ئەو فەرمانبەرانەی ئەو ئەرکەیان لەئەستۆدا بوە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە مانگانە دەرماڵەیەکی ھاندانیان بەبڕی ٣٠٠ ھەزار دینار بۆ تەرخانکراوە، "بەڵام ئەگەر کاری تۆمارکردنی موچەخۆران بەکۆتابێت بەدڵنیاییەوە پێدانی ئەو دەرماڵەیە بەو فەرمانبەرانە ڕادەگیرێت و پێیان نادرێت".

ڕونیشکردەوە، جگەلەوەش بەردەوام تیمی گەڕۆک ھەیەو ئەو ئەرکەیان لەئەستۆدایە، بەردەوام کاردەکەن کە ڕۆژانە زۆر ماندبوو دەبن".



AM:10:00:06/05/2017