کۆدار چەند داواكارییەك ئاراستەی دەسەڵاتدارانی ئێران دەكات

لەسەروبەندی هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماریی‌و شۆرای شارو گوندەكانی ئێران، كۆمەڵگەی دیموكراسی و ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان (كۆدار) لە راگەیەنراوێكدا چەند داواكارییەك ئاراستەی دەسەڵاتدارانی ئێران دەكات.

لە راگەیەنراوەكەدا كە ناویان ناوە "دەكلەراسیۆن"، چەندین داواكارییان ئارستەی حكومەتی ئێران كردووە‌و هاتووە: پێویستە حكومەتی ئێران كەشی ئاسایش و سەربازیی تێبپەڕێنێت بۆ كەشێكی سیاسی كراوە"‌و هەروەك داواشكراوە كە كەشێكی لەبارو گونجاو بڕەخسێت بۆ هەمواری دەستوری ئێران.

هەروەها نوسراوە: "ئازادی بێ شەرت و مەرجی هەموو زیندانیە سیاسێکان و سڕینەوەی سزای نامرۆڤانەی سێدارە".

لە درێژەی داواكاریەكانیاندا كۆدار نووسیویەتی " پێویستە ستەم و جیاكاری سەر ژنان ناهێڵڕێت، سزای لە سێدەران كۆتایی پێبهێنرێت و خوێندن بە زمانی دایك بۆ هەموو هاوڵاتیان بێ جیاوازی مسۆگەربكرێت".

لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەی كۆداردا هاتووە" لە ئەگەری وەڵامێكی ئەرێنی و گونجاو لەلایەن ئێرانەوە، یەكەمین هەنگاوەكان بۆ ئەفراندنی ئاتمۆسفێرێكی گونجاو  بە ئاڕاستەی چارەسەری دیموكراتی پرسە گەورەكاندا دەهاوێژرێت".



PM:12:01:06/05/2017