سەربیل کەمال کرایە هاوسەرۆکی نوێی هەدەپە

کۆمیتەی جێبەجێکردنی ناوەندی هەدەپە لە ئیستانبوول، سەربیل کەمالی وەک جێگرەوەی فیغان یوکسداغ کردە هاوسەرۆکی هەدەپە.

فوراتنیوز بلآویکردەوە کۆبوونەوەی کۆمیتەی جێبەجێکردنی ناوەندی هەدەپە کە دوێنێ لە ئیستانبووڵ دەستی پێکردوو ئەمڕۆش بەردەوام بوو، لەو کۆبوونەوەیەدا لەبری فیغان یوکسداغ کە دادگای باڵای تورکیا ئەندامێتی لێ سەندنەوە، سەربیل کەمال کرایە هاوسەرۆکی هەدەپەو هاوشانی سەلاحەدین دەمیرتاشی هاوسەرۆکە پیاوەکەی کرا بەسەرۆک.

لەو کۆبوونەوەیەدا سەربیک کەمال بای ئەندامی کۆمیتە ناوەندی و یاریدەدەی پێشووی ئەو حیزبە کرایە هاوسەرۆکی هەدەپە.
هەرچی سەلاحەدین دەمیرتاشە وەک هاوسەرۆکی هەدەپە دەمێنێتەوە تا کۆنگرەی گشتی حیزب.



PM:08:34:06/05/2017