وەزارەتی دارایی دوایین ئاگاداریی ئاراستەی خانەنشینان دەكات

وەزارەتی دارایی و ئابووری دوایین ئاگاداریی ئاڕاستەی خانەنیشنیان بۆ خۆتۆماركردن لە سیستەمی بایۆمەتری و پێویستە تاوەكو 20 ئایار خۆیان تۆمار بكەن.

لە ئاگادارییەكی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا هاتوە"دوا ئاگارداری بۆ ئەو خانەنشینانەی كە تاكو ئێستا ناوی خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار نەكردووە، پێویستە تا بەرواری (20/5/2017)، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی خانەنشینی بكەن، بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرمی (بایۆمەتری) تایبەت بە مووچەكانیان و خۆتۆماركردن لەو سیستەمە".

لەماوەی رابردوودا پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری موچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كۆتایی هاتووەو لەئێستادا ئەو پرۆسەیە لە نێو هێزە ئەمنییەكاندا ئەنجامدەرێت.



PM:01:23:08/05/2017