بەڤیدیۆ....هونەرمەندێكی ناسراو لەسەر 10 هێلكە كڕكەوت

ئەبراهام پۆینچیڤاڵ، هونەرمەندی ناسراوی فەڕەنسی بڕیاریدا لە سەر 10 هێلكە كڕ بكەوێت و لە ماوەی نزیكی سێ‌ هەفتەدا تەنها یەك دانەیانی هەڵهێناوە.

ئەبراهام ئەم كارەشی لەناو مۆزەخانەیەكی شاری پاریسدا لە ناو خانوویەكی شووشەیدا ئەنجامداوە و لە ماوەی شەو و رۆژێكدا تەنها یەكجار بۆی هەیە لە سەر هێلكەكان هەڵبستێت.

ئەو هونەرمەندە فەڕەنسیە تەمەنی 44 ساڵە و خاوەنی دوو منداڵە، كڕكەوتنەكەی لە ڕێگەی  یوتیوبەوە پەخش دەكات.

ئەبراهام یەكەم كاری لەو شێوەیەی نیە و پێشتریش ماوەی دوو هەفتە لە پێستی وورچێكدا ژیاوە، هەروەها دوو جاری تر جارێك لە ناو بتڵێكدا و جارێكیش لە ناو بەردێكی گەورەدا بۆ ماوەیەك ژیاوە.



PM:02:45:08/05/2017