به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌و باری شارستانی هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌و باری شارستانی سلێمانی ئه‌و هاوڵاتییانه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه‌له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا 28ی شوباتی 2017، كارتی نیشتمانیان وه‌رگرتووه و ره‌گه‌نامه و پێناسه‌كانیان لێوه‌رگیراوه، ده‌توانن رۆژانه سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێناس و ره‌گه‌زنامه‌كانیان.
له ئاگادارییه‌كه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی سلێمانیدا هاتووه: "ئاگاداری ئه‌و هاوڵاتیان ده‌كه‌ین له 1ی كانوونی دووه‌م تا 28ی شوباتی 2017، كارتی نیشتیمانیان وه‌رگرتوته‌وه ره‌گه‌زنامه‌و پێناسی باری شارستانیان لێ وه‌رگیراوه ده‌توانن رۆژانه له یه‌كشه‌ممه‌وه تا پێنج شه‌ممه له كاتی ده‌وامی فه‌رمیدا سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌وباری شارستانی سلێمانی بكه‌ن بۆ ژووری ژماره 40 بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه‌و پێناسه‌كانیان و كارتی نیشتیمانیه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا بهێنن.
ده‌شڵێت: "ئه‌ندامی خێزانیك ده‌توانی سه‌رجه‌م به‌ڵگه نامه‌كان وه‌ربگرێته‌وه به مه‌رجێك كارتی نیشتیمانیه‌كانیانی پێ بێت".
PM:03:27:08/05/2017