لەسلێمانی لە دژی داخستنی سێ کەناڵی کوردی لەلایەن کۆمپانیایەکی فه‌ڕه‌نساوە، گردووبنەوەیەکی میدیاکاران سازدرا‌و ئیمزا کەناڵەکانی میدیا دژی ئەو کارە کۆکرایەوە.
ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ لە پارکی نالی شاری سلێمانی، ژمارەیەک لە میدیاکاری سلێمانی کە نوێنەرایەتی دەزگاکانی راگەیاندنیان دەکرد بەیاننامەیەکی هاوبەشی سەنتەری میترۆ و سەندیکای رۆژنامەنووسان و بەشێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاند لە دژی هەوڵی داخستنی کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانی ڕوناهی و ستێرک و نیوزچەناڵ خوێندرایەوە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕاگەیەندراوی هاوبەشی کەناڵ و دەزگاکانی ڕاگەیاندن لەلایەن شنە فایق، سەرنووسەری ئاژانسی رۆژنیوز خوێدرایەوە کە تێیدا هاتبوو " کۆمپانیای یوته‌لساتی فه‌ره‌نسی که ساڵی ڕابردوو په‌خشی هه‌ردوو ته‌له‌فزیۆنی نه‌ورۆزو مه‌دنوچه‌ی ڕاگرت، ئه‌مساڵیش به‌درێژه‌دان به‌بازاڕی به‌رژه‌وه‌ندی خوازیی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورک له‌ڕۆژی ١٤ی نیساندا به‌نوسراوێکی فه‌رمی بڕیاریدا به‌داخستنی هه‌رسێ که‌ناڵی (ستێرک تی ڤی، ڕوناهی تی ڤی و نیوز چه‌ناڵ)".
هەفتەیەک لەمەوبەر لە پەیامێکدا رۆژنامەنووسانی ئەو کەناڵە ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کۆمپیانییەکی فەرەنسی بەفیتی حکومەتی تورکیا لەهەوڵی داخستنی ستێرک تیڤی و نیوز چەناڵ و روناهیشدایە کە هەرسێکیان کەناڵی کوردی پارچەکانی رۆژئاوا‌و باکورن.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن کە ساڵی پاریش نەورۆز تیڤی و مەد نووچەیان داخستووە.