سپی - CNN- ویکیپیدیا
ماڵپەڕی CNNturk و میدیاکانی دیکەی تورکیا
بڵاویانکردەوە کە هونەرمەند ئیبراهیم ئەرکاڵ لە نەخۆشخانە کۆچیی دوایی کرد.
هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئیبراهیم ئەرکاڵ، کە
١٢ی مانگی نیسان توشی جەڵتەی مێشک بوو، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە کۆچیی دوایی کردووە و
لەو ماوەیەشدا لە ژێر چاودێری وردی پزیشکدا بووە.
پێگە فەرمییەکانی ئیبراهیم ئەرکاڵ لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی فەیسبووک و پێگەکانی دیکە، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردووەتەوە و
نوسیویانە "هونەرمەندی خۆشەویست ئیبراهیم ئەرکاڵ گەڕاوەتەوە بۆ ئاسمان و کۆچی
دوایی کردووە.
گۆرانيبێژ و ئه‌كته‌ر و ئاوازدانه‌ر، ئيبراهيم
ئه‌ركاڵ له 1966 له ئه‌رزه‌روم له‌دايكبووه، ئه‌مڕۆ له ئه‌سته‌نبوڵ كۆچى
دوايكرد.
ئه‌ركاڵ تا ئێستا 14 ئه‌لبوومى هه‌يه و له
چوار فيلم به‌شدارى كردووه. چه‌ندين خه‌ڵاتيشى له بوارى هونه‌ر و موزيك به‌ده‌ستهێناوه.
له ته‌مه‌نێكى زووه‌وه ده‌ستى به گۆرانيگوتن
كردووه. يه‌كه‌م ئه‌لبوومى له ته‌مه‌نى 16 ساڵى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ى رووده‌كاته شارى ئه‌سته‌نبوڵ له‌وێ
زۆرتر ده‌ناسرێت و له ساڵى 1996 يه‌كێك له ئه‌لبوومه‌كانى زۆر ده‌نگده‌داته‌وه
و نزيكه‌ى دوو مليۆن دانه‌ى لێ ده‌فرۆشرێت.