خانمە پێشکەشکارێکی بەناوبانگ بۆ جاری دووەم هاوسەرگیری کردەوە

پێشەکەشکاری کەناڵی MBC وەفا کیلانی بۆ جاری دووەم هاوسەرگیری کرد لەگەڵ ئەکتەرێکی سوریدا.

میدیاکان بڵاویانکردەوە کە ئەمڕۆ وەفا کیلانیخانمه‌ میدیاكاری میسری و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی (المتاهه‌) هاوسەرگیری لەگەڵ تیم حەسەنی ئەکتەری سوریدا کرد و هاوڕێکانیشیان پیرۆزباییان لێکردووە.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت وەفا کیلانی و تیم حەسەن هەەردووکیان پێشتر لە هاوسەرەکانیان جیابوونەتەوە و لە هاوسەرگیرییەکەی یەکەمیشیان هەریەکەیان بە جیا دوو منداڵیان هەیە.

وەفا کیلانی لە سێبتەمبەری ساڵی ١٩٧٢ لەدایکبووە و لە ئێستادا تەمەنی ٤٤ ساڵە و پێشتر هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی لوبنانیدا کردبوو.



PM:09:54:10/05/2017