تەندروستی: گیان لەدەستدانی منداڵەکەی چەمچەماڵ هەڵەی پزیشکی نییە

بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژە بۆئەوەدەکات ئەو منداڵەی چەمچەماڵ کەلەسلێمانی گیانی لەدەستداوە بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە نەبووە بەڵکو بەهۆی نەخۆشییەکەوە بووە کە پێستی هەڵوەریوە.

د.میران محەمەد، بەڕێوبەی گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند"هەندێک لە کەناڵەکانی ڕاگەیاند متمانەیان بۆ پزیشکەکانی سلێمانی نەهێڵاوە".

باسی لەوەشکرد"ئەو منداڵە لە چەمچەماڵەوە هێنراوەتە سلێمانی پێشتر خۆی ٩٥٪ ی سوتاوە بەپێی زانستی پزیشکی هەرنەخۆشێک زیاتر لە 40٪ی  بسوتێت ئەوا گیان لەدەست دەدات".

ئەوەیشی وت"لە سلێمانی باشترین چارەسەری پزیشکی دەکرێت".

وتیشی" گیان لەدەستدانی منداڵەکەی چەمچەماڵ هەڵەی پزیشکی نییە نەک هەڵەی پزیشکی و دەکرێت بەهۆی حەبێکەوە یان دەرزییەکەوە توشی ئەو حەساسییەت بووە و پێستی توشی هەڵوەرین بووە".

پێشتر بڵاوكرایەوە كە مێرد منداڵێک لە قەزای چەمچەماڵ بەهۆی وەرگرتنی دەرزی لە یەکێک لە دەرمانخانە ئەهلییەکانی قەزای چەمچەماڵ پێستی توشی هەڵئاوساوی بووە و دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی چەمچەماڵ کراوە دوای مانەوەی بۆچەند کاتژمێرێک ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە، پزیشکانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی پێیان وتوون کە کوڕەکەیان بەهۆی دەرزی هەڵەوە وای لێهاتووە و لە 90%ی جەستەی سوتاوە، هەر ئەوەش بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی دوای 10ڕۆژ لەمانەوەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی.



PM:04:44:11/05/2017