لە فڕۆکەخانەی هەولێر ٨ شەڕڤانی رۆژئاوا دەستگیردەکرێن

ئاسایشی فڕۆکەخانەی هەولێر ژمارەیەك شەڕڤانی بیانی ڕیزەكانی یەكینەكانی پاراستنی گەل "یەپەگە" دەستگیر دەكات، لەكاتێكدا ویستوویانە لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بچنەوە وڵاتەكانی خۆیان.

ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكردەوە،" چەند ڕۆژێكە هەشت شەڕڤانی یەپەگە، كە شەش كەسیان بەڕەگەز ئیتاڵین و شەڕڤانێكیشیان ئەمریكی و ئەوی تریشیان خەڵكی ئیسپانیایە، ویستوویانە لەڕۆژئاوای كوردستانەوە بچنە هەولێر و لەوێوە بگەڕێنەوە وڵاتەكانی خۆیان، لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیركراون".

تائێستاش ئاسایشی پارتی بەفەرمی هیچ روونكردنەوەیەكی لەبارەی هۆكاری دەستگیركردنەكەی ئەو شەڕڤانە بیانییانەی یەپەگە نەداوە.

هەوار نیوز ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو شەڕڤانانە لەڕۆژئاوا و سوریا شەڕیان دژی گروپی تیرۆریسی داعش كردووە و پێشتریش چەندین جاری تر پارتی ئاستەنگی بۆ ئەو شەڕڤانە بیانییانە دروستكردوە كە ویستیویانە لەهەولێرەوە بچنە ڕۆژئاوای كوردستان، یاخود لەوێوە بگەڕێنەوە وڵاتەكانیان.



PM:07:34:11/05/2017