پلەی گەرمای هەرێم گۆڕانکاری زۆری بەسەردا دێت
ئەمڕۆ ١٢ و سبەی ١٣ ی ئایار پەلەی گەرمای شارەکانی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەمڕۆ و سبەی پلەی گەرمای شارەکانی هەرێم بەبەراورد بە دوو رۆژی رابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت و شارەکانی باشووری کوردستان کەشوهەوایەکی فێنک لەم دوو رۆژەدا بەسەر دەبات.
AM:11:19:12/05/2017