شاهۆ ئەمین پێشکەشکاری هەواڵەکانی کاتژمێر ٨ تەلەفزیۆنی رووداو داوایەک لە د. زێرین پێشکەشکاری هەواڵی تەندروستی ئەو کەناڵە دەکات.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، د. زێڕین لە پۆستێکدا شاهۆ ئەمینی بێژەر بە " قسە خۆش " وەسف دەکات و داواکارییەکی ئەو بێژەرە کوڕە بۆ خۆی ئاشکرا دەکات و دەڵێت" هاوکاری بهرێزم کاک شاهۆ ههمیشه قسهخۆش، ئهمڕۆ به جلی کوردی له دهوام بوو و دهیگووت دکتۆره حهقه ئهم وهرزه به جلی کوردییهوه بێین ههمووان".
د. زێڕین كامەران کارمەندی دێسکی تەندروستی رووداوە و ساڵی رابردوو کۆلێژی پزیشکی ددانی زانکۆی ئیشکی تەواوکرد، ئەو لە رووداو وێڕای پێشکەشکاری هەواڵی تەندروستی لە تەلەڤزیۆن و بەرنامەی هەتوان لە رادیۆ، وەک پرۆدیوسەریش لە دێسکی تەندروستی کاردەکات.