جۆری ئەو چەکە قورسانەی ئەمەریکا دەیدات بە یەپەگە ئاشکرا کرا

ئاژانسێکی هەواڵی جیهانی جۆری ئەو چەکانەی بڵاوکردەوە کە ئەمەریکا دەیدات بە یەکینەکانی پاراستنی گەل، ئاشکرا کرا.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، خشتەی ئەو چەكە قورسانەی بڕیارە ئەمریكا بۆ یەپەگەی رەوانە بكات بریتیین لە، (زرێپۆش، تانك، خومپارە هاوێژ، مووشەكی زیرەكی گەرمایی، دۆشكا، چەكی خودكار لە جۆری سووك و قورس).

ناوەندی فەرماندەیی YPG ڕایگەیاندووە: ئەو بڕیارەی ئەمریكا لە‌ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ گروپە چەكدارەكانی داعش و گروپەكانی دیكە كاریگەری خۆی دەبێت.

یەپەگە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە داعش چەكی قورسی پێیە، "ئەگەر ئێمە چەكی قورسمان بەدەستەوە نەبێت، شسكت پێهێنانی داعش دژوار دەبێت".

لە رۆژی ٩ ی ئایار ئیدارەی سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ بڕیاری پێدانی چەکی قورسی بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات پەسەند کرد کە یەکینەکانی پاراستنی گەل کۆڵەکەی سەرەکی ئەو هێزانەیە.



PM:12:26:12/05/2017