په‌یمانگای شیكاری واشنتن پێشبینی دەکات ئه‌مساڵ به‌رهه‌می نه‌وتی
هه‌رێمی كوردستان 10% زیاد بكات و بگاته 602 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا.
پەیمانگاکەی لە لێکۆڵینەوەیەکیدا ئاشکایکردووە لە کێڵگەی ئەتروش بەرهەم هێنانی نەوت زیاد دەکات
لەمساڵدا و كۆمپانیاكانی وزه‌ی ئه‌بوزه‌بی نه‌وتی زیاتر له‌و كێڵگه‌یه ده‌رده‌هێنن
و به‌وه‌ش ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان به‌رێژه‌ی 10% زیاد ده‌كات.
ڕوونیشی کردووەتەوە به‌رهه‌می رۆژانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته 602
هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا، له‌كاتێكدا له ساڵی رابردوو به‌رهه‌می نه‌وتی
هه‌رێمی له‌سه‌رووی 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بوو له رۆژێكدا.
بەمەش لە ساڵی ئایندەدا داهاتی هەرێمی کوردستان بەرزدەبێتەوە و حکومەتیش بەردەوام ڕایگەیاندبوو لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی داهاتدا، دۆخی مووچەی فەرمانبەران پێداچوونەوەی تێدا دەکرێت.