حزبێکی نوێ ڕاگەیەندرا

سەرۆکی هاوپەیمانی موتەحیدوون بۆ چاكسازی، ئوسامە نوجێفی حزبێکی نوێی ڕاگەیاند.

بە ئامانجی رزگاركردنی وڵات بە هاوكاری لەگەڵ هێزە سیاسییەكان، پارتی (للعراق متحدون) ی راگەیاند و هەروەها بەپێی دەستووری عێراق داوای دامەزراندنی هەرێمەكانی كرد بۆ پارێزگاكان و داوای دەركردنی پەكەكەی كرد لە ناو خاكی عێراق.

لە كۆنگرەییەكی رۆژنامەوانیدا كە لە شاری هەولێر سازی كرد ئوسامە نوجێفی ڕایگەیاند"پارتی (للعراق متحدون)مان پێكهێناوە بە ئامانجی رزگاركردنی وڵات بە هاوكاری لەگەڵ هێزە سیاسییە گەورەكان".

وتیشی "پارتەكەمان چوارچێوە یاساییەكەی تەواو دەكات و لە ئێستایشدا هەندێك لایەنی سیاسیی پێشنیازی بەستنی هاوپەیمانییان لەگەڵماندا كردوو كە لەوانەیە بەر لە هەڵبژاردنەكان لەسەری رێكبكەوین".

ئوسامە نوجێفی وتیشی "ئەوانەی بوونە هۆكاری كەوتنی مووسڵ و کەوتنە ژێر دەستی داعش، دەبێت دادگایی بكرێن".



PM:04:24:13/05/2017