شارا ئیبراهیم دەڵێت: ئەوەی ناتوانی بەدەستی بهێنی لەبیری بكە

پێشكەشكاری بەناوبانگ شارا ئیبراهیم وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت "لە بیری بكە ئەوەی كە ناتوانی  بەدەستی بێهنیت".

شارا ئیبراهیم  لە ئەكاونتی تایبەتی لە ئینستاگرام وێنەیەكی بڵاوكردۆتەوە و لە كۆمێنتی وێنەكەدا نوسیویەتی "لە بیری بكە ئەوەی كە ناتوانی بە دەستی بهێنیت، بە دەستی بهێنە ئەوەی ناتوانی لەبیری بكەیت" .

شارا لە كەناڵی NRT2 پێشكەشكاری پرۆگرامی ئێوارەی nrt2 بوو و دوای دەست لەكاركێشانەوەی لەو كەناڵە گرێبەستی كاركردنی لەگەڵ كەناڵی كوردماكس شۆ ئیمزا كرد و بڕیار وایە لەو كەناڵە لە پرۆگرامی نوێدا دەربكەوێتەوە.

شارا لەدایك بووی ساڵی 1989 ە و دوو جار هاوسەرگیری كردووە و بەردەوام جەخت لەوە دەكاتەوە كە هاوسەرەكەی زۆر خۆشدەوێت و لە هاوسەرگیری یەكەمیشی پەشیمانە ئەگەرچی منداڵێكی هەیە.




PM:02:34:14/05/2017