شانۆ بەکر فەرەج، پێشکەشکاری دیاری کەناڵی
ئێن ئاڕ تی دوو، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی دایکەوە وێنەیەکی خۆی و دایکی
بڵاوکردووەتەوە.
شانۆ لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی و دایکی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی "نەك یەك
ڕۆژ هەموو ڕۆژە جوانەكانی ژیان ڕۆژی تۆیە دایكە گیان 🌸 سوپاس بۆ هەموو باشیەكانت سوپاس بۆ بونت ، خوا تەمەنت درێژ بكات لەگەڵ
دایكی هەموو لایەك 🙏🏻 ئەوانەشی دایكیان لە دەست یاوە لەو دنیا لە باشترین جێیان هەبێ"
شانۆ كچی
هونەرمەند بەكر فەرەجە و چەند ساڵێكە دەستی بە كاری هونەری و ڕاگەیاندن كردووە و
لە چەند دەزگایەكی میدیایی كاری كردووە، ئێستاش یەكێكە لە پێشكەشكارە دیارەكانی nrt2 ئەمەش جگە لەوەی وەك ژەنیاری ئامێر عود
ئەندامی گروپی میوزیكی لوڕە