سبەی ئۆردوغان لەسەر یەپەگە لەگەڵ ترامپ کۆدەبێتەوە

ئۆردوغان سبەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا کۆدەبێتەوە و پرسی یەپەگەو پەکەکەو پڕ چەککردنی یەپەگە تەوەرەی سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبێت.( وەک میدیا فەرمیەکانی تورکیا ئاماژەی بۆ دەکەن ).

سبەی سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆک کۆماری تورکیا لە واشنتۆن کۆدەبێتەوە، بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ کە ئاژانسێکی سەر بەحکومەتی ئاکەپەیە، هاتووە " "من سەردانەکەم وەک دەستپێکێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا دەبینم. لە ئێستادا بەپێی ئەو زانیارییانەی بۆمان ھاتووە، ھەروەک ھەندێکیان مایەی نیگەرانییە، بەداخەوە زانیاری پێویستیش نەبووە. بۆیە ئینشەڵڵا ئەم سەردانە دەبێتە دەستپێکێکی نوێ. دواتر ھەڵسەنگاندنی لەسەر ئەمانە زۆر ئاسان و واقیعانە دەبێت".

 ئۆردوغان دەڵێت " ئێمە دەمانەوێ لەگەڵ بەرێز ترەمپ لە ئاستی باڵا کۆببینەوە و ئەمەش لەسەر بنەمای دانانی خاڵی کۆتا لەسەر چەند پرسێک دەبێ. لەم رووەوەش ئەم کۆبوونەوانە زۆر گرنگن. پێشتر ئەمریکا چەند کارێکی ئەنجامداوە، لەمانەش پڕچەککردنی یەپەگەیە. ئەمەش تەنھا پێدانی چەکی سووک و قورس ناگرێتەوە. گشت بەڵگەنامەکانمان لەدەستە و ئەمانیش قبوڵی ئەمە دەکەن. بە دڵنیایەوە ئەم پێشھاتانە زیان بە ھاوپەیمانێتی ستراتیژی نێوان ئێمە ئەمریکا دەدات. ئێمە ھیوا ناخوازین ئەم شتانە رووبدەن، گشت ئەم پرسانەش تاوتوێ دەکەین".

سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان جەختی لەوەش کردبووەوە کە گشت ئەم پرسانە لەگەڵ ترەمپ تاوتوێ دەکەن. لەمبارەیەوە گوتبووشی: "ھەمیشە گوتوومە و ئێستاش دەیڵێم، من پێموایە لەناوبردنی رێکخراوێکی تیرۆریستی بە بەکارھێنانی رێکخراوێکی تیرۆریستی دیکە سیاسەتێکی راست و خوازراو نییە".



PM:09:40:15/05/2017