مەکتەبی سیاسی یەکێتی و سەرکردایەتییەکەی لە هەفتەی داهاتوودا کۆبوونەوەی خۆیان ساز دەکەن، ئەم کۆبوونەوانە دوای گەڕانەوەی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانە، کە یەکێتی رێککەوتنێکی جێ بەجێنەکراوی لەگەڵیدا هەیە.
وەک لە میدیاکانی یەکێتیدا بڵاوکراونەتەوە، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پێشهات و پرسه گرنگه‌كان مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی راگه‌یاندووه": بڕیاره سه‌عات چواری پاشنیوه‌ڕۆی رۆژ چوارشه‌ممه 17-5-2017 مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی كۆببێته‌وه".
حاكم قادر وتیشی " كۆبوونه‌وه‌كه بۆ تاوتوێكردنی پێشهات و پرسه گرنگه‌كان ده‌بێت و دوای كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌كرێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاندووە" ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی كۆده‌بێته‌وه‌و ئامانج له كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تاوتوێ كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو، ریفراندۆم، دۆخی یه‌كێتی و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و چه‌ند ته‌وه‌رێكی تر ده‌بێت".
ئەو کۆبوونەوانە لە کاتێکدا سازدەکرێت رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، نەوشیروان مستەفا پاش سەردانیکی هەشت مانگە بۆ وڵاتی بەریتانیا، چەند رۆژێکە گەڕاوەتەوە کوردستان.
کۆتایی مانگی رابردوو سەرکردایەتی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕان لە سلێمانی کۆبوونەوەیەکی شکستخواردوویان ئەنجامدا، لەو کۆبوونەوەیەدا گۆڕان داوای لەیەکێتی کردبوو بەپێی رێککەوتنی نێوانیان فراکسیۆنەکانیان لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق یەکبگرێتەوە، بەڵام یەکێتی داوایان لێکردبوون "پەلەیان لێ نەکەن".