دهۆك.. تەقینەوەیەك كوژراو برینداری لێكەوتەوە

پاش نیوەرۆی ئەمرۆ سێشەممە لە شارەدیێ‌ كەلەكچی سەر بە شارۆكەی شێخان تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا.

بە پێی زانیارییەكان تا ئێستا ئاشكرا نەبووە كە هۆكاری تەقینەوەكە چی بووە، بەڵام لە ئەنجامی تەقینەوەكەدا هاوڵاتییەكی خەڵكی كەڵەكچی تەمەن 25 ساڵ بەناوی یەعقوب عەبدولجەباره گیانی لەدەستداوە.

زانیارییەكان باس لەوە دەكەن كە لەئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا هاوكات دوو كه‌سیتریش كەسیش برینداربوون .

هاوكات بە پێی وتەی خه‌ڵكی ناوچه‌كە هەموو شایەتحاڵه‌كان لە لایەن پۆلیس و ئاسایشی ناحیەیەكە دەستگیر كراون.



PM:02:47:16/05/2017