چوونەژوورەوە ئەم پاركە بەناو بانگەی هەرێم كرا بە پارە!

پاركی هەواری شار لە سلێمانی كە یەكێكە لەپارەكە گەورەكانی هەرێمی كوردستان كرا بە پارە‌و هاوڵاتیان بۆ چوونەوە ژوورەوە دەبێت پارە بدەن.

لەمبارەیەوە ڕێبین شێخ جەمیل، بەڕێوەبەری هەواری شار لەسلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند: لە ڕێگەی پڕۆژەیەكەوە، داوامان كردووە لە وەزارەت بەوەی بە داهاتی هەواری شار لە خزمەتگوزاریەكانمان بەردەوامبین، پڕۆژەكەش بریتییە لە وەرگرتنی بڕێك پارە بۆ هەر ئۆتۆمبێلێك، كە داخڵی پاركەكە دەبێت، كە تەنها هەزار دیناری لێ وەربگیرێت، بەڵام هێشتا وەڵاممان نەدراوەتەوە.

بەڕێوەبەری هەواری شار ئاشكراشی كرد، هەندێك لەو هاوڵاتیانەی سەردان دەكەن یاخود ئاهەنگی تێدا دەگێرێن خۆڵ و خاشاك لە پاش خۆیان بەجێدەهێڵن، یاخود خێزانێك لەگەڵ خۆیان نزیكەی كیلۆیەك گوڵەبەڕۆژە دەهێننە پاركەكە و پاشەڕۆكەی لەوێ بەجێدەهڵێن، بۆیە توانای كۆنتڕۆڵی ئەوەیان پێناكرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە بەپێی زانیارییەكانی سپی بۆ چوونەوە ژوورەوە لە پاركی ئازادی سلێمانیش بڕی 1250 دینار لە هەر ئۆتۆمبیلێك وەردەگیرێت.




PM:03:21:16/05/2017