هونەرمەندێکی کورد بەهۆی سووتانەوە کۆچی دوایی کرد

هونەرمەندی میوزیکژەن، ئازاد فاروق پاش ئەوەی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە نەخۆشخانە مایەوە کۆچیی دوایی کرد.

هونەرمەند بەختیار ئیسماعیل، هاوڕێی ئازاد فاروق بە ماڵپەڕی دواڕۆژی ڕاگەیاندووە" دوای ئەوەی ئازاد فاروق لەرۆژی شەممە 13ی ئایاری 2017 بەهۆی گڕگرتنی بەشێكی جەستەی لەماڵەوە رەوانەی نەخۆشخانە کرا بۆ ماوەی زیاتر لە دوو رۆژ لە نەخۆشخانە مایەوە، بەڵام بەهۆی زۆری سوتانەكەی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا".

وتوشییەتی " ناوبراو تەمەنی 25 ساڵ بوو و خێزنداربوو دوو منداڵی لە دوای خۆی جێهێشتووە و ئەمشەو بەخاك دەسپێردرێت".

هەر لە هەواڵەکەی ئەو ماڵپەڕەدا هاتووە "ئازاد فاروق، لە تەمەنی 15 ساڵیەوە خولیای دەف ژەنین بوو و بەم دواییانە لە ئاهەنگ و بۆنە ئاینیەكان وەك كەسێكی خاوەن بەهرەمەند دەركەوت و بەشێوازی پڕۆفیشناڵ و شارەزایی ریتمەكانی ئیقاع بوو و بەردەوام لە میانەی ئاهەنگەكان ببوە جێی سەرنجی هەوادارانی".



PM:08:42:16/05/2017