هەڵۆی ئیبراهیم ئەحمەد داوای جیاکردنەوەی سلێمانی دەکات

لە نوێترین نووسینی، هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد داوای جیابوونەوەی سلێمانی و دروستکردنی هەرێمێکی تایبەت بەو پارێزگایە دەکات.

لەو نووسینەدا کە هەڵۆی ئیبراهیم ئەحمەد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە، دەڵێت " با لە ئەمڕۆوە هێزە سیاسییەكان و پەرلەمانتارەكانمان لە بەغدا و لەهەرێم دەستبەكاربن و لە پەرلەمانی عیراق گفتوگۆی لەسەر بكەن. با كۆمسیونی باڵای هەڵبژادنی لێ ئاگاداربكەنەوە و پلان داڕێژن بۆ ئەوەی ڕیفراندۆمی دامەزراندنی هەرێمی سلێمانی لە هەمان ڕۆژدا بكرێت كە بارزانی ریفراندۆمەكەی تێدا دەكات."

لەو نووسینەدا کە وەک پرۆژە وایە، ناوبراو چەندان هەنگاوی کردرای خستۆتە روو و، دەڵێت" لەم بارودۆخە كارەساتبارەدا كە لایەنەكان هیچیان پێنەماوە گفتوگۆی لەسەربكەن وە تیادا تروسكاییەك ئومێد بەدی ناكرێت بۆ كارا كردنەوەی دامەزراوە شەرعییەكان و ئاڵوگۆڕی دیموكراسیانەی دەسەڵات، تەنها چارەسەر ئەوەیە كە لانی كەم هەوڵ بدرێت بۆ ڕزگار كردنی بەشێكی ئەم هەرێمە لەو ئایندە ترسناكەی كە چاوەڕوانی ئەكات، ئەمەش بە دامەزراندنی هەرێمی سلێمانی دێتە دی. بەداخەوە بەشەكەی تری هەرێمی كوردستان دەمێكە بوەتە قوربانی سیاسەتی چەوتی لایەنەكان."

لە بەشێكی تری پرۆژەكەیدا ، هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد رایدەگەیەنێت "با لە ئەمڕۆوە هێزە سیاسییەكان و پەرلەمانتارەكانمان لە بەغدا و لەهەریم دەستبەكاربن و لە پەرلەمانی عیراق گفتوگۆی لەسەر بكەن. با كۆمسیونی باڵای هەڵبژادنی لێ ئاگاداربكەنەوە و پڵان داڕێژن بۆ ئەوەی ڕیفراندۆمی دامەزراندنی هەرێمی سلێمانی لە هەمان ڕۆژدا بكرێت كە بارزانی ڕیفراندۆمەكەی ئەكات. ئەگەر ئەویش نەیكرد، با ئێمە لەسەر نەخشەكەمان بڕۆین و ڕیفراندۆمی خۆمان بگەێنینە ئامانج."



PM:10:46:17/05/2017