لەسەر دابەشکردنی مووچە لێدوانێکی نوێ بڵاوکرایەوە

بەرپرسێكی حكوومەت رایدەگەیەنێت " پێش مانگی 8 ناتوانن مووچە لەسەر بنەمای تۆماری بایۆمەتری دابەش بكەن".

ھیوا ئەفەندی، سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆژیا و زانیاری لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند " تا ئێستا بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه‌یان نەداوە، كه‌ مووچەی هیچكام له‌ وەزارەت و فەرمانگەكان لەسەر بنەمای تۆماری بایۆمەتری دابەش بكەن، ئەوەی ئێمە بڕیارمان لێداوە لە مانگی 8ـەوه‌ به‌شێك لە وەزارەت و فەرمانگەكان، مووچەكانیان لەسەر بنەمای تۆماری بایۆمەتری دابه‌ش دەكرێت ".

سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆژیا و زانیاری وتویەتیشی: " لە مانگی ٨ ـدا لیستی مووچە لە لایەن ئێمەوە بۆ وەزارەتی دارایی ئامادە دەکرێت و وەزارەتی داراییش پشتڕاشتی دەکاتەوە و لیستەکە دەنێرێت بۆ یەکە ژمێریارییەکان، ئیتر ئەو یەکە ژمێریارییانە بۆیان نییە دەستکاری لیستەکە بکەن، بەڵکوو تەنها دەبێت مووچەی ئەو کەسانە بدەن کە بۆیان دەنێردرێت".



PM:11:18:18/05/2017