هەڵبژاردنی ئێران دوو کاتژمێر درێژکرایەوە

وەزارەتی ناوخۆی ئێران ماوەی هەڵبژاردنەکانی ئەو ولآتەی دوو کاتژمێر درێژکردەوە.  

وەزارەتی ناوخۆی ئێران رایگەیاند " تا ئێستا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و شارەوانیەکانی ئێران نزیکەی ٢٣ ملیۆن هاولآتی بەشداری دەنگدانی کردووە".

ئەو وەزارەتە بەرپرسە کە کاری ئەو راگەیاندنانەی هەڵبژاردنی کەوتۆتە ئەستۆ، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە دوو کاتژمێر ماوەی هەڵبژاردنەکانی ئێران درێژدەکاتەوە، بەمەبەستی بەشداریکردنی زیاتری هاولآتیان".




PM:05:18:19/05/2017