برایەکی ئیبراهیم ئەحمەد کۆچی دوایی کرد

مامی هەریەکە لە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و شاناز و هەڵۆ و برای ئیبراهیم ئەحمەد سیاسەتمەداری دیاری کورد کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای ڕاگەیاند کە ئێوارەی ئەمڕۆ برایەکی ئیبراهیم ئەحمەد، بە ناوی مستەفا ئەحمەد کە دەکاتە مامی هێرۆ و شاناز و هەڵۆ لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کردووە، ئەمەش پاش ململانێیەکی درێژدا دێت لەگەڵ نەخۆشیدا و هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد هەواڵەکەی بۆ سپی میدیا پشتڕاستکردەوە.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت ئەمڕۆ نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان کۆچیی دوای کردو هەریەکە لە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و شانازی خوشکی بەشدارییان لە مەراسیمی پرسەکەیەدا کرد و هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەدیش پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستە کردن.



PM:05:22:19/05/2017